یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لە سلێمانی کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجام دا و کۆمەڵێک بڕیار و راسپاردەی راگەیاند:
1-
کۆبوونەوەی ئەم هەفتەیە لە سلێمانی ئەنجام درا و سەرۆکی لقی سلێمانیی یەکێتیی تۆپی پێ بەڕێز ئیبراهیم قاسم ئامادەی کۆبوونەوەکە بوو، دەستخۆشیی لە کار و چالاکییەکانی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان کرد، هیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنی بۆ کاروبارەکان خواست و هیوای هەماهەنگیی نێوان یەکێتیی ناوەندی و لقەکانی خواست.
2- بەهۆی هەڵەی ناوبژیوانی یاریی نێوان یانەی هەولێر و یانەی دهۆک لە تازەپێگەیشتووان کە دوو زەردی بەیەک یاریزان داوە و کارتی سووری پێنەداوە، هەروەها بەهۆی کەمتەرخەمیی سەرپەرشتیاری یاری، بڕیاردرا:
ڕ- راگرتنی ناوبژیوانی ناوەڕاست (کارزان عەبدوڵڵا) بۆ دوو هەفتە لە بەڕێوەبردنی یاری.
ب- راگرتنی سەرپەرشتیار (هاشم عومەر) بۆ یەک هەفتە بەهۆی کەمتەرخەمی لە ئەرکەکەی.
3- بەهۆی پاشەکشەی یانەی کەیوان لە خولی فوتساڵی کچانی پلە یەکی کوردستان، بە پێی رێنماییەکان بڕیاردرا:
ڕ- غەرامەکردنی یانەی کەیوان بەبڕی 250.000 هەزار دینار.
4- داوا لە یاریزانی یانەی ئاکرێ (سەڵاح حوسێن عەلی) ژمارە 13، رۆژی یەکشەممە کاتژمێر 4ی ئێوارە لە بارەگەی یەکێتیی تۆپی پێ ئامادەبێت لەگەڵ ناسنامە و رەگەزنامەی باری شارستانی و فۆڕمی خۆراک.
5- هەر ناوبژیوانێک واز لە بەڕێوەبردن و کاری ناوبژیوان بهێنێت، دوای یەک وەرز وەستان، ئینجا دەتوانێت کاری سەرپەرشتیاری بکات دوای بەشداریکردنی لە خولی تایبەت بە سەرپەرشتیاران.
6- یاریگەی پیشەسازی لە هەولێر ئەگەر تەڵبەندی (پەرژین)ی نەبێا، یاریی تێدا ئەنجام نادرێت.
7- لە یاریی نێوان هەردوو یانەی گارە و بروسک لە خولی تازەپێگەیشتووان، بەهۆی دەرچوونی راهێنەری گارە نیعمەت مەحمود لە رێنماییەکان و دەرکردنی لە لایەن ناوبژیوانەوە، بڕیاردرا:
ڕ- راگرتنی بەی یاوەرینەکردنی تیپەکەی لە یاریی داهاتوودا.
ب- غەرامەکردنی بە بڕی 250.000 هەزار دینار.
8- لە یاریی نێوان دهۆک و کەرکووک لە خولی نایابی تازەپێگەیشتووانی کوردستان، بەهۆی رووداوەکانی یارییەکە و کۆنتڕۆڵنەکردنی جەماوەر لە دوای یارییەکە، بڕیاردرا:
ڕ- دوورخستنەوەی سەرپەرشتیاری یارییەکە عەلی محەمەد ساڵح بەهۆی جێهێشتنی یاریگا و گرینگینەدان بە کارەکەی.
ب- دوو یاریی داهاتووی تازەپێگەیشتووانی دهۆک لە دەرەوەی یاریگەی خۆیاندا دەبێت.
ت- غەرامەکردەی یانەی دهۆک بە بڕی 500.000 هەزار دنیار بەهۆی کۆنتڕۆڵنەکردنی جەماوەر و دروستکردنی گرفت و کێشە.
ج - راگرتنی یاریزانی تازەپێگەیشتووانی دهۆک (ئەمین عومەر - ژمارە 7) تا کۆتایی خولی تازەپێگەیشتووان بەهۆی هێرشکردنە سەر یاریزانانی تیپی میوان دوای دەرکردنی لە یارییەکە.
و- راگرتنی راهێنەری تازەپێگەیشتووانی یانەی دهۆک (محەمەد یوسف) بە یاوەرینەکردنی تیپەکەی لە یاریی داهاتوو، بەهۆی دەرچوونی لە گیانی وەرزشی و رێگەنەدان بە پیاوانی گواستنەوەی یاریزانی پێکراو، هەروەها غەرامەکردنی بە بڕی 250.000 هەزار دینار.
9- لە یاریی نێوان سلێمانی و زێرەڤانی لە جامی کوردستان لەهۆی کۆنتڕۆڵنەکردنی جەماوەری یانەی سلێمانی، کە دەبەی ئاویان فرێداوەتە نێو یاریگە و گرفتیان دروستکردووە، بڕیاردرا:
ڕ- ئەنجامدانی یاریی داهاتووی یانەی سلێمانی بەبێ ئامادەبوونی جەماوەر، کە لە یاریگەی خۆیاندا ئەنجامدەدرێت.
ب- سوپاس و پێزانین بۆ پیاوانی چالاکییە مەدەنییەکان لە رۆڵی گەورەیان لە پارێزگاریکردنی یاریگە و یاریزاناندا هەبوو.
ت - سوپاس و پێزانین بۆ دەستەی کارگێڕیی یانەی سلێمانی، بەهۆی رۆڵی جوامێرانەیان لە پارێزگاریکردن و کۆنتڕۆڵکردنی جەماوەر و بەڕێکردنی تیپی میوان بە شێوەیەکی شایستە، بە تایبەتیش سوپاس بۆ بەڕێزان (ئازاد مەلاشەریف و عەتا ساڵح).
سهرچاوه/ سایتی یهكێتی تۆپی پێی كوردستان