kurdistan

chawakani xaliky walt.

Hlabja

Halabja sharek nasnamay kurdistana.

12‏/02‏/2014

زماره ى كورد له زوربه ى ولاتاندا



کورد نەتەوەیەکی گەورەی نیشتەجێی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستن کە ژینگە سەرەکییەکەیان بە کوردستان دەناسرێت کە بە سەر‌ وڵاتانی ئێران و ئێراق و تورکیا و سوریا بەشکراوە و لە شاخە‌کانی ئاناتۆلی ھەتا زنجیرە چیای زاگرۆس درێژ دەبێتەوە. کوردەکان لە شوێنەکانی دیکەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستیش بڵاوبوونەتەوە. ئامارێکی فەرمی لەسەر ژمارەی کوردەکان نییە بەڵام بە ٣٥ ملیۆن کەس مەزەندە دەکرێت. زمانی کوردەکان لقێکە لە زمانە ھیندوئەورووپاییەکان. زۆربەی کوردەکان موسڵمانی شافعیین و ئەوەی دەمێنێتەوە موسڵمانی شیعە و یارسان و ئێزیدی و خاچپەرست و جوو و ئاشوورین.
......................................

<<کورد لە عێراق
بە پێی ئامارێک کە لە ساڵەکانی پێش ٢٠٠٦ ـدا ئەنجام دراوە‌ ژمارەی دانیشتوانی سێ پارێزگاکەی کوردستانی باشوور دەگاتە ٣ ملیۆن و ٧٦٨ ھەزار کەس، دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی یەک ملیۆن و ٧١٥ ھەزار کەسە، دھۆک ٨٦٨ ھەزار و پارێزگای ھەولێریش ملیۆنێک و ٢١٣ ھەزار کەس.
کورد لە سووریا کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کووەیت ٢٧١،٠٠٠ کوردی سۆرانی لوبنان ١١٩،٠٠٠ کوردی کرمانجی بەحرەین ٤٦،٠٠٠ کوردی کرمانجی ئوردن ٤،٦٠٠ کوردی کرمانجی کورد لە ئاسیا ئەفغانستان ٢٢٧،٠٠٠ کوردی سۆرانی ئەرمەنیا ٤٧،٠٠٠ کوردی کرمانجی کازاخستان ٣٤،٠٠٠ کوردی کرمانجی ڕووسیا ٢٠،٠٠٠ کوردی کرمانجی گورجستان ١٧،٠٠٠ کوردی ئێزیدی قرغیزستان ١٣،٠٠٠ کوردی کرمانجی تورکمانستان ٦،٩٠٠ کوردی کرمانجی ئازەربایجان ٦،١٠٠ کوردی کرمانجی ئوزبەکستان ٢،٦٠٠ کوردی کرمانجی کورد لە ئەوڕووپا ئاڵمانیا ٥٤٣٫٠٠٠ کوردی کرمانجی -- ٥٠٠٠ کوردی زازایی فەڕەنسا ٨٢،٠٠٠ کوردی کرمانجی ھۆڵەندا ٧٢،٠٠٠ کوردی کرمانجی بەلجیکا ٢٧،٠٠٠ کوردی کرمانجی شانشینی یەکگرتوو ٢٥،٠٠٠ کوردی کرمانجی نەمسا ٢٤،٠٠٠ کوردی کرمانجی ئیتالیا ١٢،٠٠٠ کوردی کرمانجی دانمارک ١١،٠٠٠ کوردی کرمانجی سوید ١١،٠٠٠ کوردی کرمانجی سویسرا ٧،٧٠٠ کوردی کرمانجی فینلاند ٦،١٠٠ کوردی کرمانجی نۆرویژ ٤،٩٠٠ کوردی کرمانجی ئۆکرانیا ٢،٠٠٠ کوردی کرمانجی ئیسپانیا ٩٠٠ کوردی کرمانجی پورتوگال ٢٠٠ کوردی کرمانجی بولگاریا ٢٠٠ کوردی کرمانجی کوردەکانی تر ویلایەتە یەکگرتووەکان ٥٨،٠٠٠ کوردی کرمانجی -- ٨،٦٠٠ کوردی سۆرانی ئۆسترالیا ١٧،٠٠٠ کوردی کرمانجی کەنەدا ٦،٩٠٠ کوردی کرمانجی>>


یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لە سلێمانی کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجام دا و کۆمەڵێک بڕیار و راسپاردەی راگەیاند:

1-
کۆبوونەوەی ئەم هەفتەیە لە سلێمانی ئەنجام درا و سەرۆکی لقی سلێمانیی یەکێتیی تۆپی پێ بەڕێز ئیبراهیم قاسم ئامادەی کۆبوونەوەکە بوو، دەستخۆشیی لە کار و چالاکییەکانی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان کرد، هیوای پێشکەوتن  و سەرکەوتنی بۆ کاروبارەکان خواست و هیوای هەماهەنگیی نێوان یەکێتیی ناوەندی و لقەکانی خواست.


2- بەهۆی هەڵەی ناوبژیوانی یاریی نێوان یانەی هەولێر و یانەی دهۆک لە تازەپێگەیشتووان کە دوو زەردی بەیەک یاریزان داوە و کارتی سووری پێنەداوە، هەروەها بەهۆی کەمتەرخەمیی سەرپەرشتیاری یاری، بڕیاردرا:

ڕ- راگرتنی ناوبژیوانی ناوەڕاست (کارزان عەبدوڵڵا) بۆ دوو هەفتە لە بەڕێوەبردنی یاری.

ب- راگرتنی سەرپەرشتیار (هاشم عومەر) بۆ یەک هەفتە بەهۆی کەمتەرخەمی لە ئەرکەکەی.

3- بەهۆی پاشەکشەی یانەی کەیوان لە خولی فوتساڵی کچانی پلە یەکی کوردستان، بە پێی رێنماییەکان بڕیاردرا:

ڕ- غەرامەکردنی یانەی کەیوان بەبڕی 250.000 هەزار دینار.

4- داوا لە یاریزانی یانەی ئاکرێ (سەڵاح حوسێن عەلی) ژمارە 13، رۆژی یەکشەممە کاتژمێر 4ی ئێوارە لە بارەگەی یەکێتیی تۆپی پێ ئامادەبێت لەگەڵ ناسنامە و رەگەزنامەی باری شارستانی و فۆڕمی خۆراک.

5- هەر ناوبژیوانێک واز لە بەڕێوەبردن و کاری ناوبژیوان بهێنێت، دوای یەک وەرز وەستان، ئینجا دەتوانێت کاری سەرپەرشتیاری بکات دوای بەشداریکردنی لە خولی تایبەت بە سەرپەرشتیاران.

6- یاریگەی پیشەسازی لە هەولێر ئەگەر تەڵبەندی (پەرژین)ی نەبێا، یاریی تێدا ئەنجام نادرێت.

7- لە یاریی نێوان هەردوو یانەی گارە و بروسک لە خولی تازەپێگەیشتووان، بەهۆی دەرچوونی راهێنەری گارە نیعمەت مەحمود لە رێنماییەکان و دەرکردنی لە لایەن ناوبژیوانەوە، بڕیاردرا:

ڕ- راگرتنی بەی یاوەرینەکردنی تیپەکەی لە یاریی داهاتوودا.

ب- غەرامەکردنی بە بڕی 250.000 هەزار دینار.

8- لە یاریی نێوان دهۆک و کەرکووک لە خولی نایابی تازەپێگەیشتووانی کوردستان، بەهۆی رووداوەکانی یارییەکە و کۆنتڕۆڵنەکردنی جەماوەر لە دوای یارییەکە، بڕیاردرا:

ڕ- دوورخستنەوەی سەرپەرشتیاری یارییەکە عەلی محەمەد ساڵح بەهۆی جێهێشتنی یاریگا و گرینگینەدان بە کارەکەی.

ب- دوو یاریی داهاتووی تازەپێگەیشتووانی دهۆک لە دەرەوەی یاریگەی خۆیاندا دەبێت.

ت- غەرامەکردەی یانەی دهۆک بە بڕی 500.000 هەزار دنیار بەهۆی کۆنتڕۆڵنەکردنی جەماوەر و دروستکردنی گرفت و کێشە.

ج - راگرتنی یاریزانی تازەپێگەیشتووانی دهۆک (ئەمین عومەر - ژمارە 7) تا کۆتایی خولی تازەپێگەیشتووان بەهۆی هێرشکردنە سەر یاریزانانی  تیپی میوان دوای دەرکردنی لە یارییەکە.

و- راگرتنی راهێنەری تازەپێگەیشتووانی یانەی دهۆک (محەمەد یوسف) بە یاوەرینەکردنی تیپەکەی لە یاریی داهاتوو، بەهۆی دەرچوونی لە گیانی وەرزشی و رێگەنەدان بە پیاوانی گواستنەوەی یاریزانی پێکراو، هەروەها غەرامەکردنی بە بڕی 250.000 هەزار دینار.

9- لە یاریی نێوان سلێمانی و زێرەڤانی لە جامی کوردستان لەهۆی کۆنتڕۆڵنەکردنی جەماوەری یانەی سلێمانی، کە دەبەی ئاویان فرێداوەتە نێو یاریگە و گرفتیان دروستکردووە، بڕیاردرا:

ڕ- ئەنجامدانی یاریی داهاتووی یانەی سلێمانی بەبێ ئامادەبوونی جەماوەر، کە لە یاریگەی خۆیاندا ئەنجامدەدرێت.

ب- سوپاس و پێزانین بۆ پیاوانی چالاکییە مەدەنییەکان لە رۆڵی گەورەیان لە پارێزگاریکردنی یاریگە و یاریزاناندا هەبوو.

ت - سوپاس و پێزانین بۆ دەستەی کارگێڕیی یانەی سلێمانی، بەهۆی رۆڵی جوامێرانەیان لە پارێزگاریکردن و کۆنتڕۆڵکردنی جەماوەر و بەڕێکردنی تیپی میوان بە شێوەیەکی شایستە، بە تایبەتیش سوپاس بۆ بەڕێزان (ئازاد مەلاشەریف و عەتا ساڵح).

سه‌رچاوه‌/ سایتی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان

زانيارى ده رباره ى كومبيته ر و ته ندروستى

زۆرمانەوە لەسەر كومبوتەر دەبئ تەمایەی نەخۆشی سەر ئیشە و خەمۆكی ئەگەر زیاتر لە5كاتژمێر بەدیارییەوەبن

وينه